سزای سێدارەی حهوت بەندکراو كه دوانیان بهندكراوی كوردن لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج و بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکران.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای له سێدارەدانی لانیکەم سێ بەندکراو بە ناوەکانی محەمەد جەلالی خەڵکی کرماشان، سامان ئەنبەری و مستەفا غوڵامزادە خەڵکی یەزد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەک کە بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە" مستەفا غوڵامزادە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و دوو بەندکراوی دیکە لە بەندی تایبەتی بەندکراوانی ڕەجایی شار لە سێدارەدراون کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستگیرکرابوون و سزای له سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو".
هەنگاو ئەوەشی خستەڕوو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەش سزای له سێدارەدانی لانیکەم چوار بەندکراو بە ناوەکانی محەممەد نەدای، عەلی ئەکبەر ئەخایەر و ئەکبەر خوڕەمتاج لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا کە هەرسێکیان شهش ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەرکران و دواتر سزای لهسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.