وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: کۆنسوڵخانەکانی ئێران لە فرانکفۆرت، هامبۆرگ و میونشن دادەخرێن

لە کاردانەوە بە لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد، هاوڵاتییەکی ئێرانی-ئەڵمانی، حکومەتی  ئەڵمانیا  بڕیاری داخستنی سێ کۆنسولخانەی ئێرانی لە شارەکانی هامبۆرگ، فرانکفۆرت و میونشن ڕاگەیاند.

ئانالینا بائربووك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کۆنسوڵخانەکانی ئێران لە فرانکفۆرت، هامبۆرگ و میونشن دادەخرێن و تەنها باڵیۆزخانەی ئێران لە بەرلین لە کارکردن بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت" پیویستە بە زووترین کات ٢٢ کارمەندی کۆنسولخانەکان وڵاتی ئەڵمانیا بەجێبهێڵن"، داواش لە یەکێتی ئەوروپا دەکای سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆریستییەوە.

پێشتریش بایربووگ وێڕای ئیدانەی لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد  بانگهێشتی باڵیۆزی ئەڵمانیای لە تاران بۆ بەرلین کردبوو.




PM:09:06:31/10/2024