فەرماندەی سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت" وەڵامێکتان دەدینەوە بە خەیاڵدا نایەت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدرانی ئێران لە میانەی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا هۆشداری دایە ئیسرائیل و ڕایگەیاند، تەلئەبیب پێی وایە بە هەڵدانی چەند مووشەکێک دەتوانێت پارەسەنگی هێز لە ناوچەکە بگۆڕێت، لە کاتێکدا دەبوو وانە لە ئەزموونەکانی پێشتریان وەربگرن.
حسێن سەلامی وتیشی، ئیسرائیل دەبێت چاوەڕیی وەڵامێکی ئێران بێت کە بە خیاڵدا نایەت، وتیشی"ئیسرائیلییەکان وەک سیستەمێکی داڕماو مامەڵە دەکەن".
ئەوەش لە کاتێکدایە سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل لە هەڕشەیەکی هاوشێوەدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ شوێنێکی ئێران نییە دەستمان پێی نەگات و لە ئەگەری هێرشی دووبارەی ئێران ئەوەی نەمانکردوە لەگەڵی دەکەین.