ئەسۆشەیتدپرێس: ئەگەر هەیە ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر میلیشیا شیعەکانی عێراق
ئاژانسی جیهانی ئەسۆشەیتدپرێس بڵاویکردەوە، خەریکە دانبەخۆداگرتنی ئیسرائیل بەرامبەر میلشیا شیعەکانی عێراق نامێنێت و ئەگەری هێرشکردنە سەر ئەو میلیشیانە لە ئارادایە.
ئەو ئاژانسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە میلیشیا شیعەکان بەنزیکی رۆژانە لە رێگای پێنج فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل.
ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ناچاردەبن کە وەڵامی درۆنەکانی میلشیا شیعەکانی عێراق بدەنەوە.( ئەسۆشەیتدپرێس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ).
لە دوا گورزی سەربازی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران کە هەفتەی رابردوو ئەنجام درا، بەپێی راپۆرتی میدیاکانی جیهان ئەمەریکا فشاری خستۆتە سەر ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر عێراق، بەرامبەر ئەوە رێگای بە ئیسرائیل دا بە ئاسمانی عێراقدا تێبپەڕێت بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران.
AM:01:07:02/11/2024