"واشنتۆن و ئیسرائیل وەڵامێک وەردەگرن بۆ ئەوەی دژی ئێران دەیکەن"

ڕێبەری باڵای ئێران ڕایدەگەیەنێت" واشنتۆن و ئیسرائیل وەڵامێک وەردەگرن، بۆ ئەوەی دژی ئێران و میحوەری بەرخۆدان ئەنجامی دەدەن". 

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند" ئێران هەموو هەنگاوێکی پێویست دەنێت، بۆ ئامادەکردنی گەلی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چاوچنۆکی جیهانی، چ لەسەر ئاستی سەربازی، چ لەسەر ئاستی چەک، یان کاروباری سیاسی بێت". 

وتیشی" دوژمنان بە ئەمریکا و قەوارەی زایۆنیشەوە وەڵامی توندیان بۆ ئەو کارانە وەردەگرن کە دژی ئێران و بەرخۆدان دەیکەن". 

خامنەیی دەشڵێت" با دوژمنانی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی بزانن کە بە ناچاری وەڵامی توندیان بۆ ئەو کارانە وەردەگرن کە دژی ئێران و بەرەی خۆڕاگری دەیکەن". 

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکی هەواڵی ئەمریکی ڕایگەیاند کە عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران فەرمانی بە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی داوە کە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئامادە بکەن. 



PM:01:57:02/11/2024