لە زانکۆیەکی تاران کچێک بە جلی ژێرەوە دەردەکەوێت

لە یەکێک لە زانکۆکانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران کچە خوێندکارێک بە جلی ژێرەوە دەردەکەوێت و بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی کاردانەوەی لێکەوتەوە. 

بەپێی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دوێنێ شەممە لە زانکۆی زانست و لێکۆڵینەوەکانی تارانی پایتەختی ئێران کچێک بە جلی ژێرەوە دەرکەوت کە ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. 

دەگوترێک وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌ كارمه‌ندانی زانكۆكه‌ و پابەندنەبوون بە پاڵاپۆشی، ئەو كچە به‌ رووتی هاته‌ ناو حه‌وشه‌ی زانكۆکە کە ته‌نیا جلكی ژێره‌وه‌ی له‌به‌ردایه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.

هەروەها بەڕێوەبەرانی زانکۆکەش ڕایگەیاندووە" کچەکە کێشەی دەروونی هەیە بۆیە وایکردووە، لە ئێستاشدا بۆ ناوه‌ندێكی چاره‌سه‌ری ده‌روونی گواستراوه‌ته‌وه‌". 

لای خۆشییەوە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) دەڵێت" پێویستە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئەو كچە خوێندكارە ئازاد بكەن كە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە دژی حیجابی زۆرەملێ جلەكانی داكەند و لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی زانكۆی ئازادی ئیسلامییەوە دەستگیرکرا". 



PM:02:30:03/11/2024