ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی حزبوڵای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ سوپای ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی بەرپرسی یەکەی مووشەکی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند. 

سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" جەعفەر خزر فاعور بەرپرسی یەکەی موشەکیی و درۆنی حزبوڵا، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپاکەمان لە باشووری لوبنان کوژراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خەعفەر خزر فاعور دەستی هەبووە لە زۆرێک لەو هێرشە موشەکییانەی بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدراون.



PM:03:25:03/11/2024