کێبەرکێی نێوان هاریس و ترەمپ لە لوتکەدایە


لەناو حەماسەتێکی بێوێنەی دەنگدەران و دابەشبوونێکی گەورەی کۆمەڵگای ئەمەریکا، ئەو وڵاتە تەنها لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا پێدەنێتە ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بڕیارە ٥ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، هەموو ئەمەریکا و جیهان چاویان لەسەر ئەوەیە کێ کۆشکی سپی کۆنترۆڵ دەکات.

بەپێی دواین راپرسی کەناڵی ئێن بی سی نیوز ئاماژە بەوە دەکات، پشتیوانییەکی دادپەروەرانەی جەماوەری بۆ جێگری سەرۆک، کاندیدی دیموکراتەکان کامالا هاریس هەیە، هاوکات ڕکابەرەکەی لە کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپیش کێبەرکارێکی سەر سەختە.

لەم ڕاپرسییەدا کە لە نێوان ٣٠ی تشرینی یەکەم تا ٢ی تشرینی دووەم ئەنجام دراوە، هەردوو کاندیدەکە ٤٩٪ دەنگی دەنگدەرانیان بەدەستهێناوە کە هەزار دەنگدەری تۆمارکراوی لەخۆ گرتووە.

جگە لەوەش لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە، بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیدا سەردەکەوێت، ٦٠% دەنگدەران پێیان وایە وڵات بەم دابەشبوونە دەمێنێتەوە.

ڕاپرسییەکی دیکە کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای سیێنا دوێنێ یەکشەممە ئەنجامدرا، ئاماژەی بە هەندێک گۆڕانکاری وردە وردە لە ویلایەتە سەرەکییەکانی ( یەکالاییکرەوە ) دەکرێت، بەڵام ئەنجامەکانی هەر حەوت ویلایەتەکە پەراوێزی هەڵەی تێدایە هێشتا.

لەلایەکی ترەوە، پشتگیری هاریس لە نێو دەنگدەرانی ڕەشپێستدا لەم دواییانەدا کەمی کردووە لە بەرژەوەندی ڕکابەرەکەی کە لە نێو دەنگدەرانی پیاودا پێشکەوتووە. هەروەها کاندیدی دیموکراتەکان پشتیوانی عەرەبەکانی لە ویلایەتی میشیگان لەدەستداوە.




AM:09:47:04/11/2024