"مۆ دنگ" كە یەكێكە لە ئاژەڵَەكانی باخچەیەكی ئاژەڵانی تایلەند و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوبانگێكی زۆری هەیە، پێشبینی سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكات.
دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی "مۆ دنگ" كە ئەسپێكی رووباری مێینەیە لە باخچەی ئاژەڵانی "كاو كیو ئوبن زو" لە وڵاتی تایلەند، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوبانگی پەیداكرد و بووەتە ئیلهامبەخشی ژمارەیەكی زۆر بەرهەمی بازرگانی.
لە نوێترین گرتەی ڤیدیۆییدا سەرپەرشتیارانی باخچەی ئاژەڵانەكە دوو قاپ میوە كە یەكێكیان ناوی دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان و ئەوی تر ناوی كامالا هێرس كاندیدی دیموكراتەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەسەرە، دەخەنە بەردەم مۆدینگ تا بزانن ئەو ئاژەڵە پێشبینی سەركەوتنی كامیان دەكات. مۆدنگ ئەو قاپەی هەڵبژارد كە ناوی دۆناڵد ترەمپی لەسەرە و بەوپێیەش ئەو ئاژەڵە پێشبینی سەركەوتنی ترەمپی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە كاتژمێر ٧ی بەیانی بەكاتی ئەمریكا و كاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و بڕیارە ٤٧یەمین سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرێت.