ناتانیاهۆ وەزیری بەرگری ئیسرائیلی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

یواڤ گالانت لە پۆستی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دوورخرایەوە و  بنیامین نەتانیاهوو دەڵێت، " متمانەی نێوان من و گالانت درزی تێکەوتووە".

نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و هۆکاری دوورخستنەوەشی بەهۆی داڕمانی متمانەیەتی لەگەڵ نەتانیاهوو لەسەر پرسی جەنگ لە کەرتی غەززە بووە.

لەو بارەیەوە بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا  وتی" لە کاتی جەنگدا، متمانەی نێوان سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری پێویستییەکی تەواوە، لە هەڵمەتەکانی مانگەکانی رابردوو ئەو متمانەیەمان هەبوو و کارەکانیشمان بەرهەمداربوو".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەداخەوە ئێستا متمانەی نێوان من و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل درزی تێکەوتووە".

بە گوێرەی سی ئێن ئێن، نەتانیاهۆ لە جێگەی گاڵانت، یسرائیل کانتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی کردووە بە وەزیری بەرگری و جەدعون ساریشی لە جێگەی یسرائیل کانتز داناوە بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە



PM:09:55:05/11/2024