بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان لهو ویلایهتانهی كه ڕاگهیهندراوه دهنگهكانی له پێش كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتهكانهوهیه.
هەروەها ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەریخست کە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان تائێستا لە پێشە و ٢٧٠ دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا کامالا هاریس ٢١٧ دەنگی بەدەستهێناوە.
لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بێجگە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەندامانی ئەنجومەنی پیران، ئەنجومەنی نوێنەران و حاکمی بەشێک لە ویلایەتەکان دیاریدەکرێن.