ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد و دەڵێت" ئەم دەرچوونەی ترەمپ سەرکەوتنێکی گەورە".
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند" دۆناڵد ترەمپ
پیرۆزبای سەرکەوتنت لێدەکەم، گەڕانەوەت سەرەتایەکی نوێیە و پشتیوانی زیاتری ئەمریکا دەکەین".
ناتانیاهۆ دەشڵێت" دەرچوونی ترەمپ سەرکەوتنێکی گەورەیە و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، گەڕانەوەیە بۆ هاوپەیمانی بەهێزی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل".
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنی خۆی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە"گەل ئەم خولە نوێیەی پێ بەخشیووە".
ترەمپ وتیشی" سەرکەوتنێکی مێژووییم بەدەستهێنا، و زۆرینەمان لە ئەنجومەنی پیران وەرگرتەوە".