لە کاتێکدا هەموو وڵاتان پیرۆزبایی ئاراستەی دەرچوونەوەی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمەریکا دەکەن، ئێران لە یەکەم کاردانەوەیدا رایانگەیاند" هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پەیوەندیی بە ئێمەوە نییەو کاریگەریی لەسەر بژێویی خەڵکو ژیانی هاوڵاتیانی ئێرانیش نابێت".
ئەمڕۆ چوار شەممە ٦ ی تشرینی دووەم لەگەڵ یەکەم کاردانەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەی دەرچوونەوەی ترەمپەوە به سهرۆكی ئهمریكا، فاتیمە موهاجیرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران لە ڕایگەیاند، "هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بەئێمەوە نییە، سیاسەتە سەرەکییەکانی ئەمریکاو کۆماری ئیسلامیی جێگیرنو بەگۆڕینی خەڵک بەکەسانی دیکە گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەردا نایەت ئێمە پێشتر ئامادەکاریی پێویستمان کردوە".
تەرەمپ بە دوژمنێکی سەرسەختی ئێران ناسراوە، دوێنێ لە دوا لێدوانی ترەمپ لە بارەی ئێرانەوە وتی" ئێمە ئێران ناڕوخێنن، بەڵام ناهێڵێین ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
هەر ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرزبوەوە بۆ نزیکی ٧ ملیۆن تمەنی ئێرانی و بە شێوەیەکی گشتی نرخی کاڵاکانیش روو لە بەرزبوونەوەن.
پێشبینیش دەکرێت بەرەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران توندتر و فراوانتربێت، ئیسرائیل لە سەردەمی بایدندا گورزە سەربازییەکانی زیاتر لە ژێر ئیدارەدانی ئیدارەی ئەمەریکادا بوو، بەڵام ئێستا دەستی واڵا تردەبێت.