گروپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق شەوی رابردو سێ هێرشی دیکەی کردە سەر ئیسرائیل و بەوەش لە ماوەی مانگیکدا زیاتر لە ٧٠ هێرشیان بۆ سەر بنکە پێگەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.
گروپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی تەنها لە شەوی رابردودا سێ هێرشیان بە درۆن کردوەتە سەر ئیسرائیل و دەسڵین بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی خەڵکی فەڵەستین.
گروپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە رۆژی هەشتی مانگی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ ٧٩ جار هێرشیان کردوەتە سەر پێگە و بنکەکانی ئیسرائیل و دەشڵێن لە تۆڵەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین و لوبنان بەردەوام دەبن.
بە گوێرەی بەدواداچونەکانی کە ئێن ئین بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لەم مانگەدا هێرشەکانی زیاد کردوە بە جۆرێک لەکۆی ئەو ٧٩ هێرشە ٢٧ یان لە هەفتەی ڕابردودا بون، واتە تەنها لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بە نیوەی مانگی ڕابردو هێرشیان ئەنجامداوە.
دۆگلاس ئۆلیفانت، توێژەر لە دامەزراوەی ئەمەریکای نوێ و بەڕێوەبەری پێشوی پرۆگرامی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو ململانێیەی لە ناوچەکەدا پەرەی سەندوە مەترسی پەلکێشکردنی عێراقی لێدەکرێت بۆ ناو ئەو گرژییانەی هەن، ئەمەریکاش ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات.