ژنێک وەک سەرۆکی کاروبارەکانی کۆشکی سپی دەستنیشاندەکرێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، سوزی ویڵزی وەک سەرۆکی کاروبارەکانی کۆشکی سپی دەستنیشانکرد، بەمەش بووە یەکەم ژن کە ئەم پۆستە بەرزە بەدەستبهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت" سوزی یارمەتیدام بۆ بەدەستهێنانی یەکێک لە گەورەترین سەرکەوتنە سیاسییەکان لە مێژووی ئەمریکادا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوزی ویڵز، یەکێک لە دوو بەڕێوەبەری کامپەینى هەڵبژاردنەکان، دەبێتە سەرۆکی کاروبار و فەرمانبەرانی کۆشکی سپی.

ڕاسپاردنی ویڵز بۆ ئەو پۆستە یەکەم بڕیارە کە ترەمپ دوای سەرکەوتنەکەی دەیکات، ڕەنگە وەک تاقیکردنەوەیەک بێت لە بنیاتنانی تیمە ئیداریەکەی بۆ بەڕێوەبردنی حکومەتەکەی. 

ئەو کەسەی ڕۆڵی ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات بریتیە لە هەماهەنگی و سەرپەرشتیکردنی سەردانەکانی ناوخۆ و دەرەوەی سەرۆک کۆمار، ئەمە جگە لە بەڕێوەبردنی زانیاری و بڕیارە گرنگەکان، هەروەها پێشکەشکردنی ئامۆژگاری لەسەر پرسە جیاوازەکان لە ئەستۆدایە.

سوزى ویڵزی تەمەن ٦٧ ساڵان یەکەم ژنە کە وەک سەرۆکی کاروبارەکانی کۆشکی سپی دەستبەکاردەبێت. 



PM:06:45:09/11/2024