پێشبینی دەکرێت سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، له ویلایه‌تی فلۆریدا نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان به ناوی ماركۆ ڕوبیو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستنیشان بکات کە پێشتر دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغان بووە.
پێگەی (سی ئێن ئێنی) ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار ڕایگەیاندووە" پێشبینیدەکرێت ماركۆ ڕوبیو نوێنه‌ری كۆمارییەکان له ویلایەتی فلۆریدا بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستنیشانبكرێت".
تائێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆک هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی فەرمی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دیارینەکردووە.
مارکۆ ڕوبیو بە یەکێک لەو کەسانە دادەندرێت کە لە ماوەکانی ڕابردوودا دژی سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بووە و چەندین جار ڕەخنەی توندی لێگرتووە و پێی وایە
تورکیا هاوشێوەی ڕووسیا و چین داپڵۆسێنەرە، هەروەها دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بووە بۆسەر ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان.