دۆناڵد ترەمپ سەركۆی نوێی ئەمریكا مالك واڵتز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دەستنیشان كرد.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ۆڵستریت ژۆرناڵ چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ئاشكرایان كردوە كە دۆناڵد ترەمپ بەم زووانە دەستنیشان كردنی مایك واڵتز، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران وەك ڕاوێژكاری خۆی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ڕادەگەیەنێت.
پێشتر مایك واڵتز سەرباز بووە لە ھێزەكانی كۆماندۆی ئەمریكا و لە ئەفغانستان خزمەتی كردووە، ھەروەھا بەوە ناسراوە كە ھەڵویستێكی توندی بەرامبەر بە چین و ڕووسیا ھەیە.