ئەمشەو سێ شەممە ١٢ ی تشرینی دووەم، گرووپە چەکدارەکانی شیعە کە خۆیان بە " مقاوەمەی ئیسلامی " ناوزەد دەکەن هێرشیان کردە سەر دوو بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا.
میدیاکانی گرووپە چەکدارە شیعەکان بڵاویانکردەوە کە ئەمشەو لە رێگای درۆنەوە هێرشیان کردۆتەوە سەر هەردوو بنکەی، کۆنیکۆ لە دێرەزوور و شەدادی لە حەسەکە لە سوریا.
میدیاکان بڵاویان نەکردۆتەوە کە هێرشەکە ئامانجەکانی پێکاوەو زیانەکان چین.
ئەمڕۆ ئەمەریکا لە تۆڵەی هێرشەکانی رۆژانی رابردوو بۆ سەر بنکەکانیان، بڵاویانکردەوە کە هێرشیانکردۆتە سەر نۆ ئامانج کە پەیوەندییان بە گروپە ئێرانییەکانەوە هەیە لە سوریا.
فهرماندهی ناوهندیی ئهمریكا، له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" هێزهكانمان له دوو شوێنی پهیوهست به گروپه ئێرانییهكان له سوریا هێرشیان كردوهته سهر نۆ ئامانج".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکان له كاردانهوهی هێرشی سهر كارمهندانی ئهمریكی له سوریا بووە کە له ماوهی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ئەنجامدراون.