ناتانیاهۆ بۆ ئێرانییەکان: ڕژێمی خامنەیی زیاتر لە ئیسرائیل لە گەلی ئێران دەترسێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڕاستەوخۆدا بۆ گەلی ئێران ڕایدەگەیەنێت" ئیسرائیل لەگەڵ گەلی ئێران وەستاوە و ڕژێمی عەلی خامنەیی زیاتر لە ئیسرائیل لە گەلی ئێران دەترسێت". 

بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری خۆیدا لە پلاتفۆرمی (ئێکس) بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت" تا ئێستە رژێمی خامنەیی سەدان مووشەكی بالیسی بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە، ئەو پارە زۆرەی لە سامانی ئێوە لە هێرشێكی بێسوود بەهەدەر داوە، دەكرا ئەو پارە بخرێتە سەر بودجە گواستنەوە یان فێركردنی ئێوە، ئەو رژێمە پارەی ئێوە زەوت دەكات، بۆیە ئەگەر ئێران ئازاد بێت، ژیانی ئێوە چەند جیاواز دەبێت، ئەوكات بێ ترس بۆچوونی خۆتان دەردەبڕن". 

نەتانیاهۆ بۆ گەلی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، رژێمی خامنەیی زیاتر لە ئیسرائیل لە گەلی ئێران دەترسێت، بۆیە كات و پارەیەكی زۆر لە هەوڵی لەناوبردنی هیوا خەونەكانتان خەرج دەكات، بۆیە هیوا لەدەست مەدەن و بزانن ئیسرائیل و ئەوانی دیکە لە جیهانی ئازاددا لەگەڵتان وەستاون و پشتگیریتان دەكەن. 



AM:08:32:13/11/2024