ئەمڕۆ هەینی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز لە سنووری پارێزگای مه‌له‌تیای باکوری کوردستان ڕوویدا، هاوكات، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیکەش له باشوری ئێران روویدا.
سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد)، رایگەیاندووە" ئەمڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی (٤.٩) پله‌ی رێخته‌ر له ناوچه‌ی دۆگانشاری سه‌ر به پارێزگای مه‌له‌تیای باکوری کوردستان ڕوویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، قوڵایی بومەلەرزەکە حه‌وت كیلۆمه‌تر بووە، بۆ ماوه‌ی ٢٠ چركه به‌رده‌وام بووه.
لە لایەکی دیکەوە بومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤.١) پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری گرامی سەر بە پارێزگاکانی کۆهکیلویە و بۆیر ئەحمەد لە باشووری کۆماری ئیسلامی ئێران هەژاند.
هەروەها لای خۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا بڵاویکردەوە" ژمارەیەک لە دانیشتوانی شارەکانی دیکەی پارێزگاکانی کۆهکیلویە و بۆیر ئەحمەد هەستیان بە بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک کردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، زەمینلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، بەڵام بووە هۆی درز لە دیواری ژمارەیەک خانوو.