ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای ئیسرائیل دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەووربەری دیمەشقی پایتەختی سوریا بیسترا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی حكومەتی سوریا ناسراو بە (سانا) ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ناوچەی مزەی دیمەشقی پایتەختی سوریای بۆردومانکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو، سوپای ئیسرائیل هەوڵیانداوە هەندێک شوێن لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا بکەنە ئامانج.
تا ئێستاش ژمارەی زیانە گیانی و مادییەكان نەزانراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر دوێنێ سوپای ئیسرائیل بارەگای سەرەكی بزوتنەوەی جیهادییەكانی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردە ئامانج.