ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دەسەڵاتدارانی ناوخۆی هیندستان ڕایگەیاند "لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری جانسی لە باکووری هیندستان، لانیکەم ١٠ مەلۆتکە گیانیان سپارد."
لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتووە، کە جێگەی نوستن و دیوارەکانی ئەو بەشەی نەخۆشخانەکە سووتاون، هەروەها ستافی پەرستارەکان چارەی ئەو مەلۆتکانە دەکەن، کە چەند ڕۆژێکە لەدایک بوونە" .
بەرپرسی ویلایەتی براجیش پاتاک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "بەداخەوە ١٠ مەلۆتکە گیانیان سپاردووە و ئاماژەی بەوەش کرد تا ئێستا لە کۆی ١٠ منداڵە مردووەکان، توانراوە حەوتیان بناسێنرێنەوە."
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز ناو هیندی، ١٦ مەلۆتکەی تر باری تەندروستییان ناجێگیرە.
هەورها کەناڵی NDTV بڵاوی کردەوە "٥٤ منداڵی ساوا لە بەشی چاودێری چڕی تازە لەدایکبوواندا بوونە کاتێک ئاگرەکە کەوتووەتەوە."
ئاگرەکە، ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەی زانکۆی ماهارانی لاکشمیبای لە جانسی لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش، کە نزیکەی ٤٥٠ کیلۆمەتر لە نیودەلهی دوورە، کەوتووەتەوە.