درەنگانی شەوی ڕابردوو دوای کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تەلئەبیب و دەوروبەری بیسترا، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو مووشەکی بالیستیانەی لە لوبنانەوە هەڵدرابوون.
پۆلیسی ئیسرائیل، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" بە مووشەک هێرشكراوەتە سەر تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل و ژماریەك باڵەخانە زیانیان پێگەیشتووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، مووشەکەکان لە لوبنانەوە ئاراستەکراون کە بەهۆیەوە چهندین باڵهخانه و پاسێكی چۆڵ كه له نزیك ڕووداوەکە بووه زیانیان پێگهیشتووه، ههروهها چوار كهسیش برینداربوون و بۆ وهرگرتنی چارهسهری پزیشکی رهوانهی نهخۆشخانه كراون.
هەروەها لای خۆشییەوە حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاندووە کە" بنکەیەکی سەربازییان لە نزیک ناوچەی حەیفا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووەتە ئامانج".