وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند وڵاتەكەی بە دڵنیاییەوە وەڵامی ئیسراییل دەداتەوە ناوەندە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە دەكاتە ئامانج.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ لە كۆبوونەوەیەكی فەرماندەكانی سوپای پاسداران بە ئاماژە بە دوو هێرشی پێشووی ئێران بۆ سەر ئیسراییل بە ناوەكانی "بەڵینی سادقی ١ و ٢"، سەبارەت بە دوا هێرشی ئاسمانی ئیسراییل بۆ سەر ئێران رایگەیاند كە وڵاتەكەی بە دڵنیاییەوە وەڵامی ئیسراییل دەداتەوە و ناوەندە سەربازییەكانی دەكاتە ئامانج.
عێراقچی وتیشی" ئیسراییل خوازیاری گەورەكردنەوەی شەڕەكەو بەشداری پێدانی ئەمریكا لەو شەڕەیەو ئەگەر ئێران وەڵام نەداتەوە بە مانای هێرشی زیاتری ئیسراییل بۆ سەر ئێرانە".