دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ و یۆاڤ گالانت دەرکرد سەبارەت بە" تاوانی جەنگی گوماناوی" لە کەرتی غەززە.
دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ههریهكه له بینیامین نەتهنیاهۆ، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل و یولاف گالانت وهزیری بهرگری دورخراوهی ئیسرائیل دەرکراوە".
دادگاکە لە بەیاننامەکەدا ڕاشیگەیاندووە" هۆکاری لۆژیکی هەیە بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە هەبێت کە نەتانیاهۆ و گالانت سەرپەرشتی هێرشەکانی سەر خەڵکی مەدەنییان کردووە".
دادگا دووپاتیکردەوە کە قبوڵکردنی ئیسرائیل لە دەسەڵاتی دادوەری دادگاکە پێویست نییە، هەروەها پێی وایە ئاشکراکردنی ئەم فەرمانە دەستگیرکردنانە لە بەرژەوەندی قوربانییەکاندایە.