ئەمریکا بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی دەیان کۆمپانیای چین و دەڵێت: ئەو کۆمپانیایانە بە بەرهەمەکانیان بە زۆرەملێ بە ئیگۆرەکان دروست دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە: ئەمریکا لیستی ڕەشی کۆمپانیا بیانییەکانی فراوانتر کردوە و ٣٠ کۆمپانیای نوێی چینی خستوەتە لیستەکەوە، چونکە گومان دەکرێت کۆمپانیاکان بە زۆرملێ کرێکارە ئیگۆرەکانیان بۆ دروستی بەرهەمەکانیان بەکار هێنابێت.
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ڕایگەیاندوە: بە زیادکردنی ٣٠ کۆمپانیاکە، ژمارەی کۆمپانیا قەدەغەکراوەکان گەیشتە ١٠٧ کۆمپانیا، کە ئێستا هەنارەدەکردنیان بۆ ئەمریکا قەدەغە کراوە.
لەلای خۆیشییەوە کاترین تای – نوێنەری بازرگانیی ئەمریکا ڕایگەیاند: زیادکردنەکە پابەندبونی ئەمریکایە بە قەدەغەی ئەو بەرهەمانەی بە زۆرملێ دروستکراون، بۆ ئەوەی نەهێنرێنە ناو ئەمریکاوە.
لە بەرامبەردا، ئەندامانی پەرلەمانی حیزبی شیوعیی چینیش ڕایانگەیاندوە: دەبێت کۆمپانیا ئەمریکییەکان، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە بپچڕێنن..