ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە سێدارەدانی نەتانیاهۆ و گالانت دەکات، هەروەها دەشڵێت" بەرەی بەرخۆدان فراوانتر دەبێت".
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" فەرمانی دەستگیرکردنی بنیامین نەتهنیاهۆ سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل و یولاف گالانت وهزیری بهرگری دوورخراوهی ئیسرائیل لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەس نییە، پێویستە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنرێن".
خامنەی وتیشی" دوژمن لە غەززە و لوبنان سەرکەوتوو نەبوو وە سەریش ناکەوێت و بەرەی بەرخۆدان سەرجەم سیاسەتەکانی دوژمنان تێدەپەڕێنێت و سبەی فراوانتر دەبێت".
ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یۆاڤ گالانت وەزیری پێشووی جەنگی ئیسرائیل و محەمەد زەیف فەرماندەی كەتیبەكانی عیزەدین قەسامی حەماس لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەرکرا.