ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم کەشتییەکی گەشتیاری میسری کە ٤٥ سەرنشینی تێدابوو لە دەریای سووردا ژێرئاوکەوت.
سەرچاوە ئەمنییەکان بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە" دوای ئەوەی بەلەمێکی گەشتیاری کە ٤٥ کەسی میسری هەڵگرتبوو لە دەریای سووردا نوقم بوو، تا ئێستا ١٦ کەس دۆزراونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٣١ گەشتیاریان لە نەتەوە جیاوازەکان بوون، هەروەها هەن
دێک لە ڕزگاربووان بە بەکارهێنانی هێلیکۆپتەر دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا گەڕان بەدوای کەسە ونبووەکاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی و هێزە چەکدارەکان بەردەوامە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کەشتییەکە بەیانیی ئەمڕۆ لە مارسا عەلامەوە بەرەو بەندەری پۆرتۆ غالب بەڕێکەوتووە و بڕیاربووە رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە بگەڕێتەوە بۆ مارینای هورغە.