ئیسرائیل خاڵێكی سنوری سوریا و لوبنان بۆردومان دەکات

درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆردومانێکی ئیسرائیلی ژمارەیەک خاڵی سنووری بۆ ناو لوبنان و سوریا کردە ئامانج کە بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا (سانا) له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه‌ ڕایگەیاندووە" دره‌نگانی شه‌وی رابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی له‌ خاكی لوبنانه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و ئه‌و خاڵه‌ په‌ڕینه‌وه‌یانه‌ی كه‌ پێشتر له‌سه‌ر سنوری سوریا و لوبنان له‌ ناوچه‌ی قوسه‌یر كردبووه‌ ئامانج له‌ سنوره‌كانی حمس". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئیسرائیلدا زیان بە پردەکانی جوبانیە، ئەرجون، ئەلدەف و دەروازەی سنووری نەزەریە کەوتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوو كه‌س له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ برینداربوون و تیمه‌كانی ئه‌مبوڵانسیش گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌. 



AM:08:34:26/11/2024