ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئەفسەرێکی باڵای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریا کوژراو.
تۆڕی هەواڵی خوێندکارانی ئێران، ئەمڕۆ بڵاویکردەوە" کیۆمارس پورهاشمی کە ڕاوێژكارێکی باڵای سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانە له شاری حه‌له‌بی سوریا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كوژراوە".
تائێستا كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ زانیارییەکی فەرمیان له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه بڵاونه‌كردۆته‌وه و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.