چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گروپە هاوپەیمانەکانی، پێنج گەڕەکی شاری حەڵەبیان کۆنترۆڵکردوە و دو تەقینەوەی خۆکوژییان لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دا.
گروپە چەكدارەكانی دژ بە سوریا و نزیک لە تورکیا، كە دیارترینیان دەستەی تەحریر شامە، بڵاویان کردەوە، کە چوونەتە نێو پێنج گەڕەکی شاری حەڵەب لەوانەش گەڕەکەکانی حەمدانییە و حەلەبی نوێ لە شاری حەلەب و هاوکات فڕۆکەکانی روسیا و سوریا لە ئۆپەراسیۆنیکی هاوبەشدا 23 جار زۆرێک لە شار و شارۆچکە و گوندەکانیان کردە ئامانج و هێرشیان کردە سەر گروپە چەکدارەکان.
گروپە چەکدارەکان کە ماوەی سێ ڕۆژە دژ بە هێزەکانی ڕژێم لە شەڕ و پێکدادان دان، لە ڕۆژئاوای شاری حەڵەبەوە بەرەو ناوەندی شارەکە پێشڕەوی دەکەن و هێڵی بەرگریی هێزەکانی ڕژێمیان لە میحوەرەکانی حەمدانیە، حەلەبی نوێ و زەهرا شکاند و چونەتە ناوەندی حەلەبەوە.
میدیاکان بڵاویان کردەوە، ئەو گروپانە دو تەقینەوەی خۆکوژیان لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراوەوە لەناو حەڵەب ئەنجام دا.