تورکیا داوای ڕاگرتنی هێرشەکان لە سوریا دەکات و هۆشداریش دەدات لەوەی گرژییەکان نابێت ناوچە سنورییەکانی نێوان سوریا و تورکیا بگرێتەوە.
ئۆنجو كه‌چه‌لی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له یه‌كه‌م لێدوانی وڵاته‌كه‌ی لەبارەی گرژییەکانی سوریا بڵاویکردەوە "پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ئیدلب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ وڵاته‌كه‌مان پرسی له‌پێشینه‌یه به‌وپێیه‌ی نزیكه له سنووری وڵاته‌كه‌مانه‌وه".
وتیشی: توركیا هۆشداریدا له‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر ئیدلب كه ناوچه‌یه‌كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له باكوری رۆژئاوای سوریا كۆنترۆڵكراوه، رێگری له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان ده‌كات.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ئەنقەرە بە ئەرکی خۆی دەزانێت رێككه‌وتنی ساڵی ٢٠١٧ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب جێبه‌جێ بکات بۆ ئەوەی سەقامگیری ناوچەکە بپارێزرێت و زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی نەگەیەنرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند، به وردی و له نزیكه‌وه چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت له ته‌ل ره‌فعه‌ت و مه‌نبج".