ئێران ئیسرائیل بە "ئاژاوەگێڕی" لە سوریا تۆمەتبار دەکات

فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپای ئیسرائیل بە "ئاژاوەگێڕی بۆسەر سووریا تۆمەتبار دەکات. 

حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانەکانیدا کە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، وتی" ئەمڕۆ دۆڕاوەکانی غەززە و لوبنان پێشەنگی هێرشەکانی سوریان" (ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئیسرائیل)

وتیشی" دوای ئەو شکستە ستراتیژییانەی کە ئیسرائیل لە بەرەی غەززە و لوبناندا تووشی بووە، گرووپە تیرۆریستییە تەکفیرییەکان، بە سەرکردایەتی و ئاراستەی ئەوانەی لە بەرەکانی شەڕ لە غەززە و باشووری لوبنان شکستیان هێناوە، هێرشی دڕندانەی نوێیان بۆ سەر سوریا دەستپێکردووە". 

سەلامی ڕاشیگەیاندووە" ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی وەڵامدانەوەی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە بوونەتەوە". 



PM:03:23:30/11/2024