وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت" تورکیا دەستی لە شەڕی حەلەبدا نییە و وڵاتەکەی ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست دەگرێتەبەر لە بەرامبەر ئەگەری شەپۆلی ئاوارەبوون".
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگه‌یاند" تورکیا كه‌وتووه‌ته ناوه‌ڕاستی جه‌نگ و ململانێكانی ناوچه‌كه".
وتیشی" توركیا پابه‌نده به یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا، بەڵام هه‌نگاوی پێویست و یه‌ده‌گ له‌م باره‌وه ده‌گرێته‌به‌ر".
هاکان فیدان هۆشداریشی دایە ئەمریکا لە مەترسییەکانی پشتیوانیکردنی "گرووپە تیرۆریستییەکان" لە ناوچەکەدا و وتی" بەبێ پشتیوانی ئەمریکا ئەو گرووپانە لە ژیاندا نامێنن".