وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تاوتوێکردنی ئاڵۆزییەکانی سوریا سەردانی دیمەشق دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران بەر لە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە، خۆی دەگەیەنێتە دیمەشق بۆ تاوتوێکردنی ئەو هەرەسە لە ناکاوەی لە چەند شارێکی سوریادا بەسەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران و سوپادا هات.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک بگاتە دیمەشق و لەگەڵ بەرپرسانی سوریا دۆخی ئەمنی وڵاتەکە و کۆنترۆڵکردنی چەند شارێکی وڵاتەکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تاوتوێ بکەن.

بڕیارە سبەینێش عێراقچی بۆ هەمان مەبەست بگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆببێتەوە.

دوێنێش عێراقچی، پێشڕەوی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیای بە پلانێکی زایۆنی-ئەمریکی بۆ تێکدانی ئاسایشی ڕۆژئاوای ئاسیا وەسفکرد.

لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە ڕێکخراوی تەحریر شام (بەرەی نوسرە و قاعیدەی پێشوو) لەگەڵ ژمارەیەک گروپی دیکەی سەر بە تورکیا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر شارەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای سوریا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەستپێکرد و توانییان لە ماوەیەکی کورتدا دەست بەسەر شارەکانی حەڵەب و ئیدلب و چەند ناوچەیەکی دیکدا بگرن.



AM:09:22:01/12/2024