ئەسەد: تیرۆر تەنها زمانێک لێی تێبگەن زمانی هێزە

سەرۆک کۆماری سووریا سەبارەت بە گرژییەکانی سووریا ڕایدەگەیەنێت" تیرۆر تەنها زمانێک لێی تێبگەن زمانی هێزە، بەبێ گوێدانە لایەنگران و پشتیوانەکانی". 

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی پێگەیشتنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەدرا گۆمبا سەرۆکی بە وەکالەت لە کۆماری ئەبخازیاوە، ڕایگەیاند"
 تیرۆر تەنها لە زمانی هێز تێدەگات، و ئەمە ئەو زمانەیە کە ئێمە پێی دەشکێنین و لەناوی دەبەین، هەر کەسێک بێت لایەنگران و پشتیوانەکانی". 

هەروەها لای خۆشیەوە بەدرا گومبا جەختی لەوەکردەوە کە لە پاڵ سوریا دەوەستێت بۆ بەرپەچدانەوەی ئەو هێرشە "تیرۆریستییە ڕێکخراوەی کە ڕوبەڕوی دەبێتەوە". 

ئەمە یەکەم لێدوانی ئەسەد بوو لەو کاتەوەی کە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن دەستیانکردووە بە هێرشێکی فراوان بۆ سەر هێزەکانی و کۆنترۆڵکردنەوەی شاری حەلەب و فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیەکەی.

هەر ئەمڕۆ ڕوانگەی سووری لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە" ئێستا هەموو ئیدلب لە ژێر کۆنترۆڵی تەحریر شامدایە، جگە لەو گەڕەکانەی کە کورد کۆنترۆڵی کردووە". 

بەپێی دوایین ئاماری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای هێرشەکەوە تا ئێستا ٣٧٢ کەس کوژراون کە هاوڵاتی مەدەنی و سەربازیشیان تێدایە.



PM:05:02:01/12/2024