دۆناڵد ترەمپ: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەم بە دۆزەخ

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند ئەگەر تا كاتی دەستبەكاربوونی خۆی وەك سەرۆكی ئەمەریكا بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد نەكرێن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات بە دۆزەخ.

دۆناڵد ترەمپ لە تروس سۆشیال، بڵاویكردەوە گروپە چەكدارە فەڵەستینیەكانی غەززە باجێكی زۆر دەدەن ئەگەر بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد نەكەن تا ئەو كاتەی لە٢٠ی مانگی داهاتو وەك سەرۆكی ئەمریكا دەست بەكاردەبێت.

ترەمپ دەڵێت: ئەگەر بارمتەكانی غەززە ئازاد نەكرێن، ئەو باجەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت گەورە دەبێت و دۆزەخیان نیشان دەدات، جەختیكردەوە ئەو لایەنانەی بەرپرسن لەو تاوانە دژبەمرۆڤایەتیە گەورەترین زیانیان بەردەكەوێت، بۆیە داوایكرد بەخێرایی بارمتەكان ئازاد بكرێن.




PM:02:36:03/12/2024