سوپای سوریا کشانەوەی خۆی لە حەما ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ سوپای سوریا کشانەوەی خۆی لە شاری حەمای نزیک دیمەشقی پایتەخت ڕاگەیاند و دانی بە چوونە ناوەوەی هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو شارەکە نا.

فەرماندەیی گشتی سوپای سوریا، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانمان شەڕی توندیان کردووە بۆ بەرپەرچدانەوە و پووچەڵکردنەوەی ئەو هێرشە توندوتیژ و یەک لە دوای یەکانەی کە لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە لە میحوەرە جیاوازەکانەوە بۆ سەر شاری حەما دەستیانپێکردووە و بە ژمارەیەکی زۆر، بە بەکارهێنانی هەموو ئامراز و ئامێرە سەربازییەکان، و بە هاوکاری گروپە ژێردەریاییەکان". 

هەروەها هاتووە" لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، لەگەڵ چڕبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان سەربازەکانمان و گروپە تیرۆریستییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان لە نێو ڕیزەکانی هێزەکانماندا، ئەو گروپانە توانیان بچنە ناو چەند ناوچەیەکی شارەکە، سەرەڕای ئەوەی تووشی کێشە بوون". 

فەرماندەییەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی سڤیل لە شاری حەما و تێوەگلانیان لە شەڕەکانی ناو شارەکان، یەکە سەربازییەکانمان خۆیان لە دەرەوەی شار جێگیر کردووە و بۆ دەرەوەی شاری حەما کشاونەتەوە". 

دەشڵێت" بەردەوامدەبن لە ئەرکە نیشتیمانییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی سەرجەم ئەو ناوچانەی لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە داگیرکراون". 



PM:04:03:05/12/2024