جولانی پەیامێک ئاراستەی سودانی دەکات: رێگا مەدەن حەشدی شەعبی رووبەڕوومان بێتەوە

ئەبو محەمەد جولانی سەرۆکی بەرەی تەحریر شام پەیامێک بۆ سودانی دەنرێت و داوای لێدەکات کە رێگا نەدات حەشدی شەعبی بچێتە خاکی سوریاوە و رووبەڕووی ئەوان بێتەوە.

سەرکردەی ئەو هێرشە سەربازییەی دەکرێتە سەر سوپای ئەسەد و میلیشیا شیعەکان لە سوریا و چەندان شاری کۆنترۆڵکردووە لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا داوا لە سودانی دەکات پەیوەندیەکی ستراتیژی سیاسی و ئابوری لەگەڵ عێراقدا هەبێت و رێگانەدات حەشدی شەعبی بچێتە عێراقەوەو رووبەڕووی هێزەکانیان بێتەوە، وەک خۆی دەڵێت" ئەوان سوریا لە رژێمێکی خوێن رێژ رزگار دەکەن ".

سەرۆکی بەرەی تەحریری شام، دەڵێت " توند دەستی سودانی دەگوشم کە لەم شەڕەد توانی وڵاتەکەی بپارێزێت و نەبێت بە شێک لە شەڕی ناوچەکە لەگەڵ ئێراندا".

ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو بۆچوونانەی لەسەر " شۆڕشی سوریا " هەیانە هەڵەیە ئەوان هێچ دەستوەردانێک لە عێراق ناکەن و دەیانەوێت پەیوەندیەکی باشیان هەبێت لەگەڵ عێراق.

دەقی ڤیدیۆکەی لە تێلگیرامی سپی لێرەوە جۆین بکە..
   




PM:08:37:05/12/2024