ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نهوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی چەند سەنتێک ڕووی لە دابەزین کرد.
ئەمڕۆ هەینی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٩ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٦٨ دۆلار و ٣٨ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٨ دۆلار و ٤٩ سەنت بوو.
تەشەنەکردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزی رێژەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمەریکا بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕانکارییەکانن لە نرخی نەوتدا.