وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایدەگەیەنێت" لە پارێزگای حەما گروپە چەکدارەکان کراونەتە ئامانج و بە دەیان چەکدار کوژران".
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگری سوریا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" لە ڕێگەی تۆپ و فڕۆکەی جەنگییەوە گروپە چەکدارەکانمان لە پارێزگای حەما بۆردومانکردووە و دەیان چەکدار کوژران".
وەزیری بەرگری سوریا پێشتر دووپاتیکردەوە کە سوپا درێغی ناکات لە گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ئەو ناوچانەی کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە داگیرکراون.
هەروەها دوێنێ سوپای سوریا گەڕانەوەی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر فڕۆکەخانەی حەما و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر چیای زەین عابیدین ڕاگەیاند.