ئەردەن سنوورەکانی لەگەڵ سوریا داخست

بە هۆی پەرەسەندنی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی سووریاوە، ئەردەن سنووری لەگەڵ ئەو وڵاتە داخست.

ئەمڕۆ هەینی، مازن ئەلفەرایە، وەزیری ناوخۆی ئەردەن ڕایگەیاند، بە هۆی بارودخی ئەمنیی ناوچەکانی دەوروبەری باشووری سووریا، بڕیاریان دا دەروازەی سنووریی جابر لەگەڵ سووریا دابخەن.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕێگە بە گەڕانەوەی هاووڵاتییانی ئەردەن و بارهەڵگرەکان دەدرێت ئەردەن، بەڵام ڕۆشتن بەرەو خاکی سووریا قەدەغە دەکرێت.

وەزیری ناوخۆی ئوردن ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئێستای سووریا دەکات و هێزە چەکدارەکانیش بەردەوامن لە پاراستنی سنوورەکان.



PM:06:14:06/12/2024