ئەسەد تا ئێستا لە سوریایە
ئێران: نازانین ئایندەی بەشار چی دەبێت؟

لە کاتێکدا هەواڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەرمبوو کە ئەسەد هەڵهاتووە بۆ ئێران، بەلآم میدیاکانی سوریا و وەزیری راگەیاندنی ئەو ولآتە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەسەد لە دیمەشقەو سەرپەرشتی بەرەکانی شەڕ دەکات.

هەر ئەمڕۆ هەینی ٦ ی کانوونی یەکەم وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە نازانین ئایندەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا چی بەسەر دێت؟
 هەروەها وڵاتی رووسیاش کە هاوپەیمانی ستراتیژیی بەشار ئەسەدە، رایگەیاند" هیچ پلانێکی نییە بۆ رزگارکردنی بەشار ئەسەد".

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمشەو لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمەریکییەوە رایگەیاندووە کە ئەگەر زۆرە رژێمی بەشار برووخێت.

هەموو ئەوانە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دەروازی عێراق و ئوردن لە سوریا داخران، هەرچی دەروازەی عێراقە کەوتە دەست هەسەدەو دەروازەی ئەردەنیش کەوتە دەست هێزە لۆکاڵییەکان.

ئەمشەو هێزەکانی بەرەی تەحریری شام نزیکبوونەتە لە کۆنترۆڵکردنی حمس، کە جێگایەکی ستراتیژیە بۆ ئۆپۆزسیۆن و سوپای ئەسەد، لە باشوری سوریاش شاری درعا کەوتە دەست هێزە لۆکاڵیەکانی شارەکە.





AM:12:51:07/12/2024