هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ژمارەیەک دامەزراوەی چەکی کیمیایی حکومەتی سوریا.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە" هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لەم دواییانەدا هێرشی بۆ سەر ژمارەیەک دامەزراوەی چەکی کیمیایی حکومەتی سوریا ئەنجامداوە".
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە بۆ ڕێگریکردن لەم چەکانە بووە تا دەست گروپە چەکدارەکان نەکەون کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە خێرایی لە حەلەبەوە بەرەو حەما و حومس گواستراونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سوپای ئیسرائیل و دامەزراوە ئەمنییەکان بەدرێژایی کاتژمێرەکان چاودێری ململانێکانی سوریا دەکەن، ترسیان هەیە پێشهاتەکان کاریگەرییان لەسەر ئیسرائیلیش هەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی، سوپای ئیسرائیل پتەوکردنی هێزەکانی لە سنووری سووریا ڕاگەیاند.