ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیاینی وڵاتەکەی دەکات دەستبەجێ سوریا بەجێبهێڵن و ئاماژەی بە پەرەسەندنی توندی پێکدادانی چەکداری لە سەرتاسەری وڵاتەکەی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەکەیدا کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە" وەزارەتەکە داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات کە ئێستا سوریا بەجێبهێڵن لەکاتێکدا بژاردەی گەشتە بازرگانییەکان لە دیمەشق بەردەستن".
ڕوونیشیکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی کە مانەوە هەڵدەبژێرن یان ناتوانن بچنە دەرەوە، پێویستە پلانی فریاگوزاری ئامادە بکەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی بارودۆخە سەختەکان و ئامادەبن بۆ ماوەی درێژخایەن لە شوێنی خۆیاندا ئەگەر پێویست بکات.
ئەم هۆشدارییە دوای ئەو پەرەسەندنانە دێت کە کوتلە چەکدارەکان کۆنترۆڵی تەواوی خۆیان بەسەر شاری دارا ڕاگەیاند.