کەناڵی عەرەبیە ڕایدەگەیەنێت" لە هەفتەی ڕابردوودا ژن و منداڵەکانی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە و ڕوویانکردوەتە ڕووسیا".
کەناڵی عەرەبیە حەدەس، لە هەواڵێکدا لە زاری بەرپرسانی ئەمنی سوریا ڕایگەیاندووە" دوێنێ هەینی
بەشار ئەسەد لە دیمەشقی پایتەخت بووە".
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژن و منداڵەكانی ئەسەد هەفتەی رابردوو سووریایان جێهێشتووە و ڕویانکردوەتە رووسیا.
پێشتریش ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ هەینی دەستیکردووە بە چۆڵکردنی بەرپرسە سەربازییەکان و کارمەندەکانی لە سوریا.