نەتەوەیەکگرتووەکان: لە سوریا ٣٧٠ هەزار کەس ئاوارە بوون

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی شەڕی ناوخۆی سووریاوە لانیکەم ٣٧٠ هەزار کەس ئاوارە بوون". 

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە" بەهۆی شەڕی ناوخۆی سووریاوە لانیکەم ٣٧٠ هەزار کەس ئاوارە بوون کە زۆربەی ئاوارەکان ژن و منداڵن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیان هەزار کەس پەنایان بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بردووە.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، خەڵک لەسەر شەقامەکان یان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا لە پلەی گەرمی ژێر سفردا دەخەون لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستان، هەروەها شەڕەکە هاوکارییە سەرەکییەکانی پەکخستووە.



PM:12:12:07/12/2024