وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند لەكۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئاستانە لە قەتەر لایەنەكان رێكەوتوون لەسەر ئەوەی كە یەكپارچەیی و سەروەریی خاكی سوریا بپارێزن.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا راگەیاند هیچ وڵاتێك هێندەی توركیا كاریگەری لەسەر رووداوەكانی سوریادا نیە و وڵاتەكەی پشتیوانی لە حكومەتی بەشار ئەسەد دەكات.
لاڤرۆڤ كە ئەمرۆ لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و توركیاو سوریا كۆببوونەوە خوازیاری كۆتایی هێنانی خێرا بە "دوژمنكارییەكانی سوریا" بوو و وتیشی لەو كۆبوونەوەیەدا لایەنەكان جەختیان لەسەر یەكپارچەیی خاكی سوریا كردوەتەوە.