دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، پێویست ناکات ئەمریکا خۆی لەو ململانێ ناوخۆییەی سوریا تێوەگلێنێت، لەکاتێکدا ئەوانە هێزی ئۆپۆزسیۆنن و رووبەڕووی بەشار ئەسەد بوونەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی"سوریا کەوتووەتە دۆخێکی بێسەروبەرەییەوە، بەڵام هاوڕێی ئێمەنین، بۆیە پێوست ناکات ئەمریکا هیچ خۆی تێوەبگلێنێت، لەبەرئەوەی ئەوە ململانێی ئێمە نییە، دەبێت لێیگەڕێین بزانین بەکوێ دەگات".
راشیگەیاند "رووسیا سەرقاڵی ئۆکرانیایە و ناتوانێت پێشڕەوییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رابگرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە ١٠ رۆژە دەستەی تەحریری شام، هێرشی فراوانی بۆ سەر هێزەکانی سوپای سووریا دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا چەندین شار و شارۆچکەی لەو وڵاتە کۆنترۆڵکردووە و لە پێشڕەویی بەردەوامدایە.