بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاکسیۆس بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو چووەتە بنکەیەکی سەربازی ڕوسیا تاوەکو لەوێوە بەرەو مۆسکۆ هەڵبێت."
بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ڕاگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئەسەد دیمەشقی بەجێهێشتووە و بەرەو بنکەیەکی سەربازی ڕووسیا هەڵاتووە، تاوەکو لەوێوە بچێتە مۆسکۆ."
ئەوەش لە کاتێدایە، پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرزڕایگەیاند،"فەرماندەی سوپای سووریا ئەفسەرانی سووپای ئاگادارکردووەتەوە لەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا کۆتایی هاتووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیمەشقی بەرەو شوێنێکی نەزاندراو هەڵاتووە."
لەم بارەیەشەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ،زانیارییەکانی ڕۆیتەرزی پشتڕاستکردەوە و وتی، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەسەد بە فڕۆکەیەک وڵاتی بەجێهێشتووە."